کوردستانی
کەرکوک؛ سێ چەکداری داعش دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش لە سنوری کەرکوک لەلایەن هێزی ئاسمانی عیراق بۆردومان کران و سێ ئەندامی رێکخراوەکەش دەستگیرکران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق رایگەیاند، هێزی ئاسمانی عیراق توانیویانە چەند حەشارگەیەکی داعش لە ناوچەی (وادی شای) لە سنوری پارێزگای کەرکوک بۆردومان بکەن.

لە لایەکی دیکەوە، لە ناوچەیەکی نزیک گوندی خازر، سێ کەسی سەربە رێکخراوی داعش دەستگیرکران، کە زانیارییان لەسەر سوپا و هێزە ئەمنییەکان کۆدەکردەوە.
بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە نێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگە دروستبووە داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان جموجۆڵەکانیان زیادی کردووە و ناوبەنا هێرش دەکەنە سەر بازگە و خاڵە پشکنینەکانی سوپای عیراق.
ر. ر

بیروڕا