کوردستانی

هاوپەیمانان 70 ئۆتۆمبێلی سەربازی گولەنەبڕ رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوپەیمانان 70 ئۆتۆمبێلی سەربازی گولەنەبڕ رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات
مەودا میدیا-

 وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عیراق و سوریا رایگەیاند،  70 ئۆتۆمبێلی دیكەی سەربازیی گوللە نەبڕییان وەكو هاوكاریی پێشكەش بە وەزارەتی پێشمەرگە كرد.

لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عیراق و سوریا رایگەیاند "لە چوار چێوەی پڕۆگرامی پاڵپشتی دارایی و پڕچەککردنی ئەمەریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش 70 ئۆتۆمبێلی گولـلە نەبڕی سەربازیی پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە کرد".

جەختیشیکردەوە "کە بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی هاوپەیمانەکانیان بۆ بەهێزتر کردن و پڕچەککردنیان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکانی دانیشتوان".

ئەوە لە کاتێکدایە لەماوەی چەند مانگی رابردووش ئەمەریكا چەند جارێك ئۆتۆمبێلی سەربازی و هاوكاری پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە كردووە و رۆڵی بەرچاوی بینیوە لە یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و ماوەی چەند ساڵێكیشە مووچەی 14 لیوای هاوبەشی وەزارەتەكە دەدات.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان