کوردستانی
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە رابردوودا هەولێر و بەغدا رێککەوتن لەسەرئەوەی بەغدا مانگانە وەک پێشینە بڕی 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات، بۆ ئەم مانگەش ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا بەغدا 200 ملیارەکە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەکانی رابردوودا رایگەیاند، ئیتر هەموو 25ی مانگێک دەست بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت بە بێ لێبڕین، ئەمڕۆ 23ی مانگە و تەنها دوو رۆژی ماوە بۆ دابەشکردنی مووچە و تا ئێستا 200 ملیار دینارەکەی بەغدا رەوانەی هەولێر نەکراوە، لەوبارەیەوە شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "هێچ مەترسییەک نییە لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەکە و لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد " پێشتر عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی و ئابووریی عیراق رایگەیاندووە، ناردنی 200 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت".
مانگانە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێی ئەو داهاتانەی لەبەردەستیدایە و لەگەڵ ئەو 200 ملیار دینارەی کە بەغدا رەوانەی هەرێمی کوردستانی دەکات دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکات و ماوەی دوو مانگیشە مووچە بە بێ لێبڕین دابەشدەکرێت.
ر. ر

بیروڕا