کوردستانی
لە بەریتانیا شەش قاچاغچی کورد بە تۆمەتی بردنی پەنابەر بۆ ئەو وڵاتە دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شەش قاجاغچی لە بەریتانیا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران کە زۆرینەیان کوردن و بڕیارە ئەمڕۆ ئەو کەسانە رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.
بە پێی هەواڵێکی بی بی سی کە تێیدا هاتووە، هێزە ئەمنییەکانی بەریتانیا شەش کەسیان بە تۆمەتی بەقاچاغبردنی هاوڵاتییان لە فەرەنسا و بەلجیکاوە بۆ هەوڵەندا و بەریتانیا دەستگیرکردووە کە زۆرینەیان کوردن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەشێکی زۆر لەو هاوڵاتییانەی کە ئەو قاچاغچیانە دەیانگوازنەوە بۆ هۆڵەندا و بەریتانیا کچبەری کوردن و هەریەکەیان لەبەرانبەر گواستنەوەیان بۆ ئەو وڵاتانە پێنج بۆ 10 هەزار پاوەندیان لێوەرگیراوە و بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کۆچبەرەکانیان گواستووەتەوە.
لە ئێستادا بەشێوەیەکی بەرفراوان هاوڵاتییانی کوردستان روو لە ئەوروپا دەکەن بە رێگەی قاچاغ و لە رێێ ئەو قاچاغچییە کوردانەوە کە لە نێوان سنورەکاندا کاری گواستنەوەی کۆچبەران دەکەن.
ر. ر

بیروڕا