کوردستانی

وەزیری تەندروستی: نزیکەی 20% هاوڵاتییان ڤاکسینیان وەرگرتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری تەندروستی: نزیکەی 20% هاوڵاتییان ڤاکسینیان وەرگرتووە
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەشێکی زۆر لە مامۆستایان ناویان بۆ ڤاكسین وەرگرتن تۆماركردووە، بەڵام سەردانی بنكەكانیان نەكردووە، داوا دەكات ڤاكسین وەربگرن، دەشڵێت "ھەفتانە 100 ھەزار ژەمە ڤاكسین دەگاتە ھەرێمی كوردستان".

ئەمڕۆ پێنجشەممە سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەنگاوى باشمان ناوە لە پێدانى ڤاکسین بە هاوڵاتییان، لە ئێستاشدا دوو هێندەى هەفتەکانى رابردوو ڤاکسین دەگاتە هەرێم کە بڕەکەى (100) هەزار ژەمى هەفتانەیە، تائێستا (20%)ى ئەو کەسانەى تەمەنیان لەسەروى (18) ساڵەوەیە ژەمى یەکەمیان وەرگرتووە و (13%)یشیان هەردوو ژەمەکەیان وەرگرتووە".
 
ئاماژەی بەوەشکرد، دەمانەوێت زیاتر لە سێ ملیۆن و (250) هەزار هاوڵاتى هەردوو ژەمەکە وەربگرن و بەرگرى گشتى دژى ڤایرۆسەکە دروست ببێت.
 
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەشێکی زۆر لە مامۆستایان ناویان بۆ ڤاكسین وەرگرتن تۆماركردووە، بەڵام سەردانی بنكەكانیان نەكردووە، داوا دەكات ڤاكسین وەربگرن.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان