کوردستانی

بەرپرسێکی ئەمنی بە گوللە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرپرسێکی ئەمنی بە گوللە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ ئەفسەرێک بە پلەی رائید لە ئاسایشی رەواندز لەکاتی ئەرکی فەرمی خۆیدا بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کۆتای بەژیانی خۆی هێنا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئەیلولی 2021 شەمال دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن بەشی پۆلیسی رەواندز ئاگادارکراینەوە کەوا هاوڵاتی (ا، ص، ح) ئەفسەر بەپلەی رائید لە ئاساییشی رەواندز، دانیشتوی رواندز لەکاتی ئەرکی فەرمی خۆید و بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان گوایە نەخۆشی دەرونی هەبووە لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کرا و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردوە و دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان زانیاریی زیاتر دەخەینەڕوو".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan