کوردستانی
سزای ساڵێک زیندانی بەسەر رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشکیدا سەپێنرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئومێد بەرۆشکی ماوەی زیاتر لە ساڵێكە لە زینداندایە بەبێ ئەوەی دادگایی بكرێت، ئەمڕۆش دادگای دهۆك سزای ساڵێك زیندانیی بەسەر سەپاند.
ئومێد بەرۆشکی ماوەی زیاتر لە ساڵێكە لە زینداندایە بەبێ ئەوەی دادگایی بكرێت، ئەمڕۆش دادگای دهۆك سزای ساڵێك زیندانیی بەسەر سەپاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە رێڤینگ یاسین، یەکێک لە پارێزەرانی دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای دهۆک لەسەر دوو دۆسیە، كە ئەوانەیش هاندانی خەڵک بۆ خوپیشاندان و ناوزڕاندنی هێزە ئەمنییەکان بوون، بەپێی مادەی دووی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، بڕیاری شەش مانگ زیندانیکرنی بۆ هەریەكێك لە دۆسیەکان بۆ رۆژنامەنووس ئومێد بەروشکی دەرکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد، دانیشتنەكەی ئەمڕۆی دادگای دهۆك لەسەر ئەو دوو دۆسیەیە بەڕێوەچووە و سزای بەسەردا سەپێندراوە، بەڵام دۆسیەیەكی دیكەشی بە هەمان مادە هەیە و دواخراوە بۆ 17ی مانگی داهاتوو.
بە پێی ئامارێک کە رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، ساڵی رابردوو زیاتر لە 300 مامۆستا، چالاکوان و بەشداربووی گردبوونەوەکانی ناڕەزایەتی لە دهۆک دەستگیرکراون و بەشێکیان دوای چەند کاتژمێرێک ئازادکراون، بەڵام تائێستا چارەنوسی بەشێک لەدەستگیرکراوەکان نادیارە.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



