کوردستانی
سلێمانی؛ کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی ناوشار رۆژئاوا- بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی فێڵكردن و ده‌ستبڕینی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له‌بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد كه فێڵی لێكردوون، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد و توانرا تۆمه‌تبار (أ، ح، یـ) له‌دایكبووی 1958 له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردساته‌وه ده‌ستگیربكرێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌كانی 456 و 457 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه. تۆمه‌تباری ناوبراو چه‌ند سكاڵایه‌كی دیكه‌ی له‌سه‌ر تۆماركراوه و داواكراو بووه له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی پۆلیس".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



