کوردستانی

بەشی چوارەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشی چوارەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

 بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەشی چوارەمی شایستە داراییەکانی جوتیاران  بۆ سالی 2021 دابەش دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی لە وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئاگادارکراوین لەم رۆژانەدا بەشی چوارەم لە شایستە دارایی جوتیاران بۆ  سالی 2021 دەگاتە هەرێمی کوردستان". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "پارەی گەنمی جوتیاران بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشدەکرێت، سلێمانی یەک ملیار و 450 ملیۆن دینار، هەولێر 950 ملیۆن دینار، دهۆک 150 ملیۆن دینار، کە کۆی گشتیی دەکاتە دوو ملیار و 550 ملیۆن دینار".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan