کوردستانی
یەکەمین عومرەکاری کورد لە سعودیە کۆچی دواییکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمرۆ پێنجشەممە عومرەکارێکی دانیشتووی هەرێمی کوردستان دوای گەشتکردنی بۆ وڵاتی سعودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومرە لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دواییکرد.
راگەیاندنی حەج و عومرەی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئەیلولی 2021 ئاشکراکرد "عومرەکارێکی دانیشتووی هەرێمی کوردستان دوای گەشتکردنی بۆ وڵاتی سعودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومرە لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دواییکردووە، عومڕەکارەکە ناوی (مستەفا سلێمان مستەفا مزوریە) و دانیشتووی شاری دهۆکە و دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ و مانەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە نەخۆشخانەی مەلیک عەبدوڵڵا کۆچی دواییکردووە".
مەلا سەرمەد جەمیل، بەرێوەبەری حەج و عومری دهۆک هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند "بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە گۆرستانی شەهیدانی حەرەم لە مەککەی پیرۆز بە خاک بسپێردرێت".
شایانی باسە دوای کردنەوەی گەشتی عومڕە بەرووی هاوڵاتییانی کوردستان و ئەمە یەکەم عومڕەکاری هەرێمی کوردستانە کە لە عەرەبستانی سعودیە کۆچی دوایی بکات.
س.س

.jpg)
س.س
بیروڕا