کوردستانی

بڕی 245 ملیار دینار بۆ ئەم پارێزگای دهۆک تەرخان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بڕی 245 ملیار دینار بۆ ئەم پارێزگای دهۆک تەرخان دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد بە بڕی 245 ملیار دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە پارێزگای دهۆک جێبەجێدەکرێن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئێستا تەنیا لە سێکتەری شارەوانی، بە گوژمەی 245 ملیار دینار، 69 پرۆژەی خزمەتگوزاریی دروستکردنی شەقام و شۆستە و قیڕتاوکردن و نۆژەنکردنەوە و کۆنکرێتکردن و چەند جۆرێکی تری پرۆژە لەژێر جێبەجێکردندان".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو 69 پرۆژه‌یە هەندێکیان هی پێشترن و بەهۆکاری قەیرانی دارایی کارکردن تێیاندا وەستابوو، ئێستا دووبارە دەستکراوەتەوە بە تەواوکردنیان و بەشێکیشیان لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بڕیاری جێبەجێکردنیان دراوە و ئێستا کاریان لێ دەکرێت کە بەشێکیان تەواو کراون".

س.س
Qaiwan
Qaiwan