کوردستانی

رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان پێنج ئۆتۆمبێلدا روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان پێنج ئۆتۆمبێلدا روویدا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی پشتێنەی شاری کەلار پێنج ئۆتۆمبێل پێکیاندادا، لە ئەنجامدا چوار کەس برینداربوون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئێوارەی ئەمڕۆ پێجشەممە 23ی ئەیلولی 2021 لەسەر ڕێگەی پشتێنەی شاری کەلار (حەولی) بەهۆی پێکدادانی پێنج ئۆتۆمبێلەوە چوار کەس برینداربوون".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری (مان تەنکەر ، دایو صاڵون، مارسیدس بارهەڵگر ، نیسان سەنترا ، جێب چیرۆکی)، ووداوەکە لە بەرامبەر مەزادخانەی کەلار بووە و ئەو چوار کەسەی برینداربوون شۆفێری ئۆتۆمبێلی دایو صالون و شۆفێری مان تەنکەر و سەرنشینێکی لەگەڵ شۆفێری نیسان سەنتراکە بووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "دوای چوونی تیمەکانی هاتوچۆ چوونە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردوە، هەروەها بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار".



س.س
Qaiwan
Qaiwan