کوردستانی
کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران بەشێوەی پچڕ پچڕی کورت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان.
ئەمڕۆ هەینی 24ی ئەیلولی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران بەشێوەی پچڕ پچڕی کورت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان, پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 34 پلە، سلێمانی 32 پلە, دهۆک 32 پلە، هەڵەبجە 34 و کەرکوک 34 پلە.
ر. ر
بیروڕا



