کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی: لە یانەیەکی شەوانەدا شەڕەتەقە روویدا دوو کەس برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی 13 کەسی راگەیاند کە شەوی رابردوو لە یەکێک لە یانە شەوانەکانی سەرچنار لە شاری سلێمانی شاریانکردووە و لە ئەنجامی شەڕەکەدا دوو کەس بە فیشەک برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی 24ی ئەیلولی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له‌یانه‌یه‌كی شه‌وانه له‌سه‌رچنار شه‌ڕ و پشێوی دروستبوو له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكدا و بووه هۆی برینداربوونی دوو كه‌س به‌فیشه‌ك، ده‌سته‌به‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و شه‌ڕه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە "دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار بەھاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن 13 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه به‌شداربوون له‌شه‌ڕه‌كه‌دا، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری ده‌مانچه كه به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه، پاش ده‌ستگیركردن و پشكنینی تۆمه‌تباره‌كان، ده‌ركه‌وت كه یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڵگری بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ره، بۆیه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كرایه‌وه‌و ره‌وانه‌ی دادوه‌ر كرا".

ئەوەشی خستەڕوو "له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌كانی 405 و 31 له‌یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ چوار تۆمه‌تباری دیكه ده‌رچووه كه له‌شه‌ڕه‌كه‌دا به‌شداربوون و له‌ئێستادا هێزه‌كانی پۆلیس له‌هه‌وڵدان بۆدۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنیان".
ر. ر
بیروڕا