کوردستانی
پێنج گولـلە تۆپ ئاراستەی سەربازگەیەکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری ناحیەی زلێکان رایگەیاند، پێنج گولـلە تۆپ لە نزیک سەربازگەیەکی تورکیا لە سنوری ناحیەکە کەوتوونەتەخوارەوە.

محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکانی سەر بە قەزای شێخان بە رووداوی راگەیاند "سێ لە گوللە تۆپەکان تەقیونەتەوە و دووانەکەی دیکەیان نەتەقیون، تۆپبارانەکە هیچ زیانی نەبووە".
ئەوەشی خستووتەڕوو، تۆپەکان نەگەیشتوونەتە بنکە سەربازییەکە و لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی کەوتوونەتەخوارەوە.
لەبارەی شوێنی ئاراستەکردنی گولـلەتۆپەکان و ئەو لایەنەی ئاراستەیکردوون، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان وتی "نازانین ئەو گولـلەتۆپانە لەلایەن کێوە ئاراستەکراون".
ر. ر

بیروڕا