تەندروستی
سوودە تەندروستییەکانی ترێ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ترێ جگە لەوەی میوەیەكی خۆشه، ڤیتامینەكانی سی، ئەی، بی، لەناودایە رادەیەكی بەرچاو لە مەنگەنسیۆم، كالسیۆم، ئاسن، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم و ئالبولینی تێدایە و چەندین سوودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت، ماڵپەڕی healthline سوودە تەندروستیەکانی بڵاوکردۆتەوە.
یەکەم: چارەسەری نەخۆشییەكانی قەبزی، كەم خوێنی، رۆماتیزم و تەنانەت بۆ رێگریکردن لە شێرپەنجە بەسوودە.
دوەم: ترێ هەم لاواز و هەمیش قەڵەو كەرەوەیە. بەمجۆرە كە ئەگەر سەر لە بەیانی هەتا نیوەڕۆ بەتەنیایی ترێ بخۆن، ئەوا بۆ لاوازبوونەوە بەسوودە و ئەگەریش لەگەڵ خواردن بخورێت، ئەوا قەڵەوی بەدواوەیە.
سێیەم: تەندروستی چاوەکان دەپارێزێت.
چوارەم: ترێ پاككەرەوەی خوێنە و شهكری خوێن رێك دهخات، ئەو كەسانەی شهكری خوێنیان لەخوارەوەیە، دەتوانن ترێ بخۆن.
پێنجەم: ترێ دژە شێرپەنجەیە و هۆكارەكەشی بۆ تایبەتمەندی پاككەرەوی دەگەڕێتەوە.
شەشەم: ترێ پۆتاسیۆمێكی زۆری لەناو دایە كە بۆ بە هێزكردنی جەستە و ئێسک بەسوودە.
حەوتەم: نەخۆشەكانی عەسەب و دڵ دەتوانن لەماوەی رۆژدا ئاوی ترێ و سێو بخۆنەوە.
هەشتەم: ترێ بۆ سەلامەتی دڵ، ریخۆڵە و گورچیلە بەسوودە.
نۆیەم: کەمی ئارهزوی خواردن، ژانەسەر، تینوێتی و بۆنی ناخۆشی دەم بە خواردنەوەی ئاوی ترێ چارەسەر دەبن.
دەیەم: دەبێتە هۆی بەهیزکردنی یادەوەری، سەرنجی کەسەکە بەهێزدەکات.
یانزەیەم: دژە بەکتریا و ڤایرۆسە بۆیە جەستە لە نەخۆشی دەپارێزێت.
ر. ر