کوردستانی
موەلیدە ئەهلییەکان لادەبرێن؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
حکومەتی عیراق بەنیازە لە داهاتوودا موەلیدە ئەهلییەکان لابەرێت و پشت بە وزەی خۆر ببەستێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، چونکە تێچووەکەی کەمترە و بەرهەمەکەی زیاترە، ئەمە جگە لەوەی کاریگەری کەمتری دەبێت لەسەر ژینگە.

وەزارەتی ژینگەی عیراقی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "حکومەتی عیراق بەنیازە بۆ دابینکردنی کارەبای نیشتیمانی پشت بە موەلیدە ئەهلییەکان نەبەستێت و لەساڵی 2022دا، لە رێگای وزەی خۆر و بەگەڕخستنییەوە جۆرێکی دیکە لە کارەبا بۆ هاوڵاتییانی عیراق دەستەبەربکات".
لای خۆشییەوە سەبارەت بەوەی ئایا ئەگەر حکومەتی عیراق ئەوکارە جێبەجێبکات هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟ تاریق سەمین، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئێستا هیچ شتێکی لەو شێوەیە لە هەرێمی کوردستان باس نەکراوە، عیراق تا ئێستاش کارەبا لە هەرێمی کوردستان وەردەگرێت چۆن دەتوانێت لە ماوەی یەکساڵدا ئەو کارەبکات".

بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە جگە لەوەی تێچوویەکی کەمتری دەوێت، دەتوارێت بڕێکی زۆر بەرهەمبهێندرێت و کاریگەرییەکەشی لەسەر ژینگە بەراورد بە موەلیدەکان زۆرکەمترە.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا