کوردستانی

کۆیە؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆیە؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا-

بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆى کۆیە رایگەیاند لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە رێگەى نێوان ناحیەى تەق تەق-ئاشتى هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوبەرایەتیى هاتوچۆى کۆیە  لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "کاتژمێر 4:30 بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لەسەر رێگەی نێوان ناحیەی تەق تەق-ئاشتی لە گوندی سەرکەلەك، ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ ڤێکترا بەھۆی تیژڕەوییـەوە خۆی دەکێشێ بە دیواری ماڵێك لە گوندی سەرکەڵك".

ئەوەشی خستووتەڕوو "بەھۆی زەبری بەرکەوتنەکەیەوە شۆفێرەکەی بەناوی (گۆران رەمەزان) گیانیلەدەست دەدات".

ر. ر




Qaiwan
Qaiwan