کوردستانی
مەسعود بارزانی لەبارەی ریفراندۆمەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە پەیامێکدا سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان کە لەبارەی ساڵیادی ریفراندۆمەوە بڵاویکردەوە رایگەیاند، ریفراندۆم سەرکەوتنێکى مەزن و مێژوویى بوو، دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند.
لە پەیامێکدا سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان کە لەبارەی ساڵیادی ریفراندۆمەوە بڵاویکردەوە رایگەیاند، ریفراندۆم سەرکەوتنێکى مەزن و مێژوویى بوو، دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند.
ئەمڕۆ شەممە 25ی ئەیلولی 2021 مەسعود بارزانى, سەرۆکى پارتیی دیموکراتى کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆم (گشت پرسییەوە) پەیامێکی بڵاوکردەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر کە تێیدا هاتووە "93%ـی دەنگی بەڵێی خەڵكی كوردستان لە ریفراندۆمدا سەركەوتنێكی مەزن و مێژوویی بوو".
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە "لە ساڵیادی ئەو سەركەوتنەدا پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند و چاویان ماچ دەكەم".
لە 25ى ئەیلوولى2017 دەنگدان بۆ ریفراندۆمى سەربەخۆیى کوردستان ئەنجامدرا و لەکاردانەوەى ئەنجامدانى سوپاى عیراق و بەشێک لە گروپە چەکدارییە مەزهەبییەکان هێزیان بەئاراستەى شارى کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان جوڵاند و هەرێمى کوردستان بەشێکى زۆرى خاکەکەى لەدەستدا.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



