کوردستانی
سەرۆکی هەرێم: سەقامگیری هەولێر و بەغدا بەیەکەوە بەستراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەقامگیری هەولێر و بەغدا بەیەکەوە بەستراوە و ئەگەر کێشەکانی عیراق چارەسەر نەکرێن داعشێکی دیکە لە دایک دەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی (عیراق: قەدەرێکی تراژیدی) رایگەیاند "گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە ئەوە 100 ساڵە زۆریان چەشتووە بە داخەوە دوای سەدەیەکیش هێشتا گەلی کوردستان گیرۆدەی بەدەستهێنانی مافەکانییەتی، وەک چۆن هەمیشە ترسی لە رابردوو هەبووە، ئەمڕۆش هێشتا ترسی لە ئێستا و رابردوو هەیە".

سەبارەت بە کێشەکانی عیراق ئاماژەی بەوەکرد "کێشەکانی عیراق بریتییە لە کێشە لەسەر دەسەڵات، ئەوە کاتێک دەبێتە گرفت کە لایەنێک بیەوێت بۆچوونی خۆی بەسەر هەموو لایەنەکانی دیکە بسەپێنێت، یان بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان پەنا بۆ بەکارهێنانی هێز یان سزا ببات وەکو ئەوەی هەمیشە لە عیراق روویداوە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد "ئەگەر عیراق سەقامگیر نەبێت، ناوچەکەش سەقامگیر نابێت، ئەگەر هیچ نەگۆڕێت، کێشەکانی عیراق چارەسەر نەکرێت، هەمان هەڵەی سیاسی و پەراوێزخستنی پێکهاتەکان هەمان عەقڵیەتی هێز و خۆسەپاندن و نەخوێندنەوەی بەرامبەر بەردەوام بێت، بە تەئکید سبەینێ داعشێکی دیکە لەدایکدەبێت".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا