عیراقی

به‌غدا.. ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌غدا.. ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر برینداربوون
مه‌ودا میدیا-

به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شاری به‌غدا لانی كه‌م 10 كه‌س برینداربوون، داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق ده‌كرێت سزای ئه‌وانه‌ بدرێت ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن.

خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ به‌شێك له‌ شاره‌كانی عیراق به‌رده‌وامییان هه‌یه‌ و ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌ پێكردنی خۆپیشانده‌ران، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گازی فرمێسك رێژیان به‌كارهێناوه‌، به‌پێی زانیارییه‌كانی لانی كه‌م 10 خۆپیشانده‌ر برینداربوون.

ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی شیعه‌كان له‌ وتاری هه‌ینیدا داوای له‌ حكومه‌تی عیراق كرد ره‌وشه‌كه‌ ئاسایی بكاته‌وه‌ و ئیدانه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌رانی كرد و داوایكرد ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌ له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن سزا بدرێن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان