کوردستانی
هەولێر؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا 10 کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی نێوان هەولێر دهۆک چوار کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "شەوی رابردوو کاتژمێر 11:30ی خولەکی شەو لەسەرپردی گۆپاڵ کەشاری هەولێر بەشاری دهۆک دەبەستێتەوە، پێکدادانێک لەنێوان (تۆیۆتا کرۆلایەک و فۆرد مۆستانگێک) روویدا و لە ئەنجامی رووداوەکە چوارکەس گیانی لەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری رووداەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تیژڕەوی شۆفێری تۆیۆتا کرۆلاکە و کۆنترۆڵ لەدەستدانی لە سەر پردەکە لە ئەنجامدا پەڕیوەتەوە بۆ شەقامی رووبەڕوو، لەوکاتەش فۆرد مۆستانگ کەلە دهۆک بەرەو هەولێر دەهات بەخێرایی خۆی پێدا کێشاوە و لەپردەکە فڕێیداوەتە خوارەوە.

ر. ر
بیروڕا