کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەیەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەیەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

دوێنێ بەشێک لە ھۆزە عیراقییەکان لە ھەولێر کۆبوونەوە و پێشنیاری رێککەوتنیان لەگەڵ ئیسرائیل کرد، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات و دەڵێت "کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکومەتی ھەرێم بووە".

ئەمڕۆ شەممە 25ی ئەیلولی 2021 وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی کۆبوونەوەیەک بڵاوکردەوە، کە  دوێنێ لە ھەولێر لەژێر ناوی (السلام  والاسترداد) رێکخرابوو، لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە "کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێکخراوە و بەڕێوەچووە، ئەم کۆبوونەوەیە بە ھیچ شێوەیەک گوزارشت لە ھەڵوێستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە "رێکاری پێویستیش  بەرامبەر چۆنییەتی رێکخستنی کۆبوونەوەکە دەگرینە بەر".


دەقی روونکردنەوەکە...


کۆبوونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رێکخراوە و بەڕێوەچووە، ئەم کۆبوونەوەیە بە ھیچ شێوەیەک گوزارشت لە ھەڵوێستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناکات، رێکاری پێویستیش  بەرامبەر چۆنییەتی رێکخستنی کۆبوونەوەکە دەگرینە بەر.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان 
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال