کوردستانی

هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان زیادیکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان زیادیکردووە
مەودا میدیا-

بەپێی ئاماری دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا نزیکەی 2 ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، بەراورد بە هەشت مانگی ساڵی رابردوو هاتنی گەشتیاران 31% زیادی کردووە و بەپێی ئاماری گەشتیاریی هەولێر، لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا نزیكی هێندەی دوو ساڵی پێشوو گەشتیار هاتوونەتە پارێزگاكەوە.

ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر رایگەیاند "لە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 23ی ئەم مانگە، 1 ملیۆن و 723 هەزار و 188 گەشتیار هاتوونەتە هەولێر، لە كاتێكدا تەواوی ساڵی 2020 تەنیا 882 هەزار و 248 گەشتیار هاتبوون، واتە بەم نۆ مانگە 49% رێژەی گەشتیار بەراورد بە ساڵی پار زیادی كردووە".

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، كۆی تەواوی گەشتیارانی ساڵی 2019 و 2020 لە پارێزگای هەولێر 1 ملیۆن و 860 هەزار و 236 گەشتیار بووە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد