کوردستانی

بەندکراوێک لەژێر ئەشکەنجدا گیانلەدەستدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەندکراوێک لەژێر ئەشکەنجدا گیانلەدەستدەدات
مەودا میدیا-

گەنجێکی خەڵکی پارێزگای ئیلام کە چەند رۆژێک پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە تاران دەستبەسەر کرابوو و برابوو بۆ  بەندیخانەی فەشافوویە بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەوە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی پێنجشەممە 23ی ئەیلولی 2021 هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی "ئەمیر حوسێن حاتەمی" تەمەن 22 ساڵ بە هۆی ئازار و ئەشکەنجە لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی فەشافوویە (تهران بزرگ) کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمیر حوسێن حاتەمی بە هۆی ئەشکنەجە و لێدان و بەرکەوتنی باتۆم بە سەری گیانی لەدەستداوە، ئەمیر حوسەین حاتەمی لە یەکێک لە بازاڕەکانی شاری تاران سەرقاڵی کار بووە و چەند رۆژ پێشتر به هۆی شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ هاوڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.

ئەو سەرچاوەیە وتویەتی، باوکی ئەمیر تائێستا تەرمی کوڕەکەی وەرنەگرتووەتەوە و رایگەیاندووە تا بە فەرمی هۆکاری مردنی کوڕەکەی رانەگەیەندرێت تەرمەکە وەرناگرێتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە