کوردستانی

حکومەت لەبارەی پارە دزراوەكەی پۆلیسی دارستانی كفری چ بڕیارێکی دەرکرد؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەت لەبارەی پارە دزراوەكەی پۆلیسی دارستانی كفری چ بڕیارێکی دەرکرد؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان رایدەگەیەنێت جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قەرەبووی مووچە دزراوەکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەزای کفری دەکاتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات سبەینێ مووچەکانیان دابەش دەکرێت.

عەمید شوان محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قەرەبووی مووچە دزراوەکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەزای کفری دەکرێتەوە".

 بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد "سبەینێ یەکشەممە 26ی ئەیلولی 2021 مووچەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەزای کفری دابەش دەکرێت".

لەبارەی ئەوەی دۆسیەی دزینی ئەو پارەیە چی لێهاتووە ناوبراو وتی "لێکۆڵینەوەکان بەردەوامی هەیە دۆسیەکە لای دادگایە و ئەو بڕیاری کۆتایی دەدات لەسەر دۆسیەکە".

جێگای ئاماژەیە، مانگی تەمووزی رابردوو لە کاتی وەرگرتنی مووچەدا بڕی زیاتر لە 40 ملیۆن دیناری مووچەی بەشێک لە کارمەندانی پۆلیسی دارستانی کفری دزرا و تائێستاش نەدۆزراوەتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە