کوردستانی

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات و داوایەکیش ئاراستەی هێزە عیراقییەکان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات و داوایەکیش ئاراستەی هێزە عیراقییەکان دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی کۆبوونەوەیەک کە دوێنێ هەینى 2021/9/24 بە ناوى (السلام والاسترداد) لە هەولێر ئەنجام دراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دەربارەى کۆبوونەوەیەک کە دوێنێ هەینى 2021/9/24 بە ناوى (السلام والاسترداد) لە هەولێر ئەنجام دراوە و کاردانەوەى لێکەوتووەتەوە، رایدەگەیەنین کە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەکە و ناوەڕۆکى بابەتەکانى نەبووە و ئه‌وه‌ی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌رچووه‌، به‌‌ هیچ شێویه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه‌".

ئاماژە بەوەشکراوە "دووپاتى دەکەینەوە کە هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیەک پەیوەندى بە سیاسەتى دەرەوەوە هەبێت، بەپێى دەستوور ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی فیدراڵییە و هەرێمى کوردستان لەمبارەیەوە به‌ ته‌واوی پابەندى سیاسەتى دەرەوەى عیراقە".

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش داوا لە هێزە عیراقییەکان دەکای بابەتەکە ئارامتر وەربگرن و رایدەگەیەنێت "داوا له‌ هه‌موو لایه‌ن و هێزه‌ عیراقییه‌کان ده‌که‌ین بابه‌ته‌که‌ ئارامتر وه‌رگرن و هه‌موومان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ بین که‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".

س،س
Qaiwan
Qaiwan