کوردستانی
لە ماوەی دوو هەفتەدا 17 چەکداری داعش لە کەرکوک کوژراون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا 17 چەكداری داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەكان و فڕۆكە جەنگییەكانی عیراقەوە كوژراون.
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا 17 چەكداری داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەكان و فڕۆكە جەنگییەكانی عیراقەوە كوژراون.
فه‌ریق عه‌لی فرێجی، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك رایگەیاندووە "له ماوه‌ی دووهه‌فته‌ی رابردوودا 17 چەكداری داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەكان و فڕۆكە جەنگییەكانی عیراقەوە كوژراون، هەروەها 18 حەشارگەی چەكدارانی داعش‌یش خاپووركراون".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە "هێزە ئەمنییەكان به‌رده‌وامده‌بن له ئه‌ركه‌كانیان له سنووره‌كانی پارێزگای كه‌ركوك، رێگریش له هه‌ر جموجۆڵێكی تیرۆرستان دەكەن".
س.س
س.س
بیروڕا



