کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

درەنگانی شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی کۆیە - هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ژنە.

لەراگەیەندراوێکیدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند "رووداوەکە لەسەر رێگەی سەرەکی کۆیە - هەولێر لە نزیک کارگەی غازی گرد جادر لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی و ئۆتۆمبێلێکی پیکابدا روویداوە، لە ئەنجامدا ژنێک بەناوی (شکرییە رەزا ئیسماعیل) گیانی لەدەستداوە".

هەر لە راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی کۆیەدا ئاماژە بەوەکراوە "لە رووداوەکەدا شەش کەسی دیکە برینداربوون".
س.ر
Qaiwan
Qaiwan