کوردستانی

یاسین مەحمود: سەردانی وەزیری بازرگانی تورکیا جێی ئومێدی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یاسین مەحمود: سەردانی وەزیری بازرگانی تورکیا جێی ئومێدی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستانە
مەودا میدیا-

ئێوارەی دوێنێ شەممە 25ی ئەیلولی 2021 محەمەد موش، وەزیری بازرگانی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر و بازرگانان و وەبەرهێنەرانی کوردیش بە ئومێدەوە دەڕواننە سەردانەکەی وەزیری بازرگانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان.

یاسین مەحمود، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لەبارەی سەردانەی وەزیری بازرگانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە "لە دوای قەیرانە یەک لە دوای یەکەکانی ناوچەکە بە تایبەت هەرێم بە تایبەتی و عیراق، قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتی عیراق و کۆماری تورکیا رووی لە لاوازی کردووە، بۆیە ئەم سەردانی وەزیری بازرگانی تورکیا ئومێدی لێدەکرێت ببێتە دووبارە تاودانەوە بەو گڕوتینەی بازرگانی و ئابوورییەی کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیادا پێشتر هەبوو".

ئاماژەی بەوەشکردووە "دواکارین بانکە حکومییەکانی تورکیا لە هەرێم بکرێنەوە و ئاسانکاری لە پێدانی ڤیزەدا بکرێت و هاوکاتیش ئاسانکاری بۆ سیستەمی بانکی ئۆنلاین کە رۆڵی نێوەندێکی متمانەپێکراوی بازرگانان ببینێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب