کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی دزیکرد لە چەند ماڵێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی دزیکرد لە چەند ماڵێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی ئەوەی چەندین تاوانی دزیکردنی ئەنجامداوە، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە تەنها لە سنووری گەڕەکی راپەڕێن کاری دزیکردنی ئەنجام داوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند "دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەك لە نووسینگەی‌ راپەڕینی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان سكاڵای‌ تۆماركرد كە دزی‌ لێكرابوو، دەستبەجێ هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ تۆمەتبار دەستپێكرد و پاش سەیركردنەوەی‌ كامێراكانی‌ چاودێری‌‌ و بڕیاری‌ دادوەر، توانرا تۆمەتبارەكە دەستگیر بكرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتبارەكە لەبەردەم دادوەردا دانی‌ بەوەدا ناوە كە هەر لەسنووری گەڕەكی راپەڕین لەپێنج ماڵی‌ دیكەدا ئاڵتون و پارەی دزیوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ب، م، أ) كە بە رەگەز عەرەبە بە بڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ مادەی‌ 443 لە یاسای‌ سزادان راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، هەروەها تۆمەتباری ناوبراو پێنج سكاڵای یاسایی دیكەی لەسەر تۆماركراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد