کوردستانی

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە
مەودا میدیا-

ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق دوایین مۆڵەت دەداتە هاوڵاتییان بۆ وەرگرتنەوەی کاری دەنگدان و رایدەگەیەنێت بۆ ئەوەی هاوڵاتییان مافی دەنگدانیان نەفەوتێت بەزووترین کاتدا سەردانی نزیکترین ناوەندی تۆمارکردن لە شوێنی نیشتەجێبوونیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.

لە راگەیەندراوێکدا ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم ئەو دەنگدەرانە دەکەین کە لەسنوری پارێزگای سلێمانیدان‌، تائێستا کارتی بایۆمتری دەنگدانیان وەرنەگرتوە، بۆ ئەوەی مافی دەنگدانیان نەفەوتێت لە زووترین کاتدا سەردانی نزیکترین ناوەندی تۆمارکردن لە شوێنی نیشتەجێبوونیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوا کات بۆ وەرگرتنی کارتی دەنگدان رۆژی یەکشەممە 3ی مانگی داهاتووە و لەدوای ئەو بەروارە سەرجەم کارتە دابەشنەکراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئۆفیسی نیشتمانی لە بەغدا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە