کوردستانی

وەزیری دارایی دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دارایی دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە دووجار بڕیاری دەرکردووە، ئومێدیان وایە بەغدا لە ناردنی 200 ملیارەکە بەردەوام بێت، ئاماژەی بەوەشکردووە  هیوادارن عیراق لەسەر ئەو عەقڵیەت و سیاسەتە بەردەوام بێت.

ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ""بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە دووجار بڕیاری دەرکردووە، ئومێدمان وایە بەغدا لە ناردنی 200 ملیارەکە بەردەوام بێت، بەڵام ئەزمونی ڕابردووی عێراقیشمان بینیوە، لەئێستاشدا دۆخی عێراق لە ئان و ساتدایە بە ئەرێنی یاخود بە نەرێنی".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوەی گرنگە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ کەمتەرخەمییەکی نەکردووە لە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و لەمەودواش نایکات، هەروەها هیوادارین عیراق لەسەر ئەو عەقڵیەت و سیاسەتە بەردەوام بێت، چونکە پێموایە کارێکی گرنگ ناکات تەنها ئەوەیە هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتیانی هەرێم دەکات".

س،ر   
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد