کوردستانی
ئاگادارییەک بۆ دەرچوانی 12ی ئامادەیی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم)ى بۆ سەرجەم دەرچوانى قۆناغى 12ە ئامادە کرد و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى ئەزمونەکان کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئەیلولی 2021 عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دواى هەوڵەکانى وەزارەت و ناوەندى وەرگرتن، وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) بۆ سەرجەم دەرچوانى 12ى ئامادەیى ئامادەکراو دوێنێ رهوانهی وەزارەتى پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى ئەزمونەکان كرا.

هاوکات داواش لە دەرچوانى پۆلی 12ی ئامادەیى دەکات لەم هەفتەیەوە دەتوانن خۆیان سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) "پێویستە دەرچوان بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئهو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە".
لەبارەى کاراکردنى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى 12ی ئامادەیى، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى باسی لەوەکرد "لە چەند رۆژى داهاتو زانکۆلاین بۆ دەرچوانى 12ی ئامادەیى کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشى لە راگەیەنراوێکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچوان دەخرێتەڕو".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا