کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی گەیشتە کەرکوک

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی گەیشتە کەرکوک
مەودا میدیا-


هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە کەرکوک، بڕیارە لەماوەی دوو رۆژدا چەندین دیدار و کۆبوونەوە لە کەرکوک رێکبخات.

ئێوارەی ئەمڕۆ 26ی ئەیلولی 2021 بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە شاری کەرکوک مەودا میدیا زانیویەتی کە بڕیارە هاوسەرۆکی یەکێتیی ماوەی دوو رۆژ لە شاری کەرکوک بمێنێتەوە و چەندین دیدار و کۆبووەنەوەی گرنگ لە کەرکوک و لەگەڵ کەرکوکییەکان رێکبخات.

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بافڵ تاڵەبانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کەرکوک کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتی یەکێتیی لە کەرکوک ئەنجامدەدات.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan