عارف قوربانی
هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران و له‌شكركێشییه‌كانی توركیا
له رابردوودا فارس و تورك وه‌ك خاوه‌ن دوو ئیمپراتۆریه‌تی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه (سه‌فه‌وی و عوسمانی) به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده (كوردستانی گه‌وره) له‌نێوانیاندا دابه‌شكرابوو، تا كۆتایی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م، خاك و گه‌لی كوردستان ژێرده‌سته‌ی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته بوون و سه‌روه‌ت و سامان و خوێنی كوردیان بۆ خۆیان حه‌ڵاڵ كردبوو. به‌هۆی شكستی عوسمانییه‌كانه‌وه له جه‌نگ، ئه‌و به‌شه‌ی كوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ت دوو پارچه‌ی دیكه‌ی لێجیاكرایه‌وه و خرانه‌سه‌ر سووریا و عیراقی تازه دامه‌زرا و كوردستان بووه چوار به‌ش.
هه‌رچه‌نده ئه‌و دوو پارچه‌یه‌ی كوردستان له‌ژێر حوكمی توركه‌كان نه‌مان و بوونه پارسه‌نگی دروستكردنی دوو ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراوی عەره‌به‌كان، به‌ڵام دوو ده‌وڵه‌ته تازه‌كه‌ش وه‌ك هه‌ڵگری هه‌مان میرات و كو‌لتووری حوكمڕانی خه‌لافه‌تی عوسمانی درێژه‌یان به چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد دایه‌وه. لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی 100 ساڵی رابردووی ته‌مه‌نی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته (عیراق و سووریا)، سوورن به‌خوێنی كورد. توركیا و ئێرانیش وه‌ك میراتگریی هه‌ردوو ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی له چوارچێوه و جوگرافیایه‌كی تازه‌دا 100 ساڵه كوردستان و كورده‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌چه‌وسێننه‌وه.
دوای 100 ساڵ له‌و دابه‌شكارییه، ئێستا خه‌ریكه هاوكێشه و نه‌خشه‌ی ململانێكان به‌جۆرێكی دیکە ده‌گۆڕێن و رێچكه‌یه‌كیان گرتووه به‌ره‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان. توركیا ساڵانێكه بێپه‌رده پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كات چاوی له‌وه‌یه هه‌ردوو به‌شه جوگرافیای كوردستانی سه‌ر به سووریا و عیراق بخاته‌وه ژێر ركێفی خۆی. به كرده‌یش بۆ هه‌ر دوو به‌شه‌كه له‌شكری سه‌ربازی و هێزی ئابووری و سیاسی بردووەته ناو قووڵایی عیراق و سووریاوه. له هه‌رێمی كوردستان به له‌شكری پیاده و دروستكردنی بنكه و باره‌گای سه‌ربازیی تا قوڵاییه‌كی زۆر هاتووه، له رێگه‌ی درۆن و فڕۆكه‌ی پێشكه‌وتوو، هه‌روه‌ها بوونی گرووپی چه‌كداری ئاشكرا و نهێنیش ده‌ستی گه‌یشتووەته شارباژێڕ و هه‌ورامان. هه‌ڕه‌شەكانی بۆ گرتنی شنگال و باشیك و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك و خورماتوو، له زاری فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و وه‌زیر و گزیره‌وه سه‌ریكردووه بۆ ئاستی سه‌رۆك كۆمار.
ئێران سه‌رباری ئه‌وه‌ی له جۆری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كوردی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، له توركیا جیاواز بووه. بۆ نموونه به‌هۆی هاوكێشه‌ی هه‌رێمایه‌تی له ململانێی مه‌زهه‌بی ناوچه‌كه، به‌درێژای ته‌مه‌نی ململانێكانی كورد له عیراق تا رووخانی سه‌دام، هاوكاریی كوردی عیراقی كردووه. له دوای رووخانی سه‌دامیش تا كشانه‌وه‌ی ئه‌مەریكا له عیراق، هه‌وڵیداوه ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌ی له‌گه‌ڵ كوردی عیراق بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی شیعه له عیراق به‌كار به‌رێت. له‌و كاته‌شه‌وه كه عیراق بۆ شیعه یه‌كلابووه‌ته‌وه ئێران هه‌ڵوێستی به‌و جۆره‌یه كه كورد له عیراق بەبێ كێشه بكه‌وێته ژێر هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌وه و پێیه‌وه بژین. ملنه‌دانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌م ستراتیژه، ئێرانی خسته سه‌نگه‌ری به‌غداوه دژ به كوردستان. ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو له گوتاری جیاجیای ئێرانییه‌كاندا وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان گوێبیستی ده‌بووین كه هه‌ولێر سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، په‌یوه‌ندی به‌و هاوكێشه‌یه‌وه هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ئێران ده‌یكات و ده‌یڵێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هاوكێشه‌یەیه، خواسته‌كانی ئێستای ئێران شتێكی دیكه‌یه.
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی سه‌ربازی ئێرانه‌وه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به گه‌رمی دووپات ده‌كرێنه‌وه بۆ هێنانی سوپای پاسداران بۆ ناو هه‌رێمی کوردستان كه گوایه په‌یوه‌ندی به بوونی بنكه و باره‌گای هاوپه‌یمانان و هێزه دژبه‌ره‌كانی ئێرانه‌وه هه‌یه، ئه‌مه هاوكێشه‌یه‌كی تازه‌یه له ناوچه‌كه و بیانووی بوونی بنكه‌ی هێزی دژبه‌ری ئێران بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ستراتیژه تازه‌كه‌یه. ئه‌گینا بوونی بنكه و باره‌گای هاوپه‌یمانان و حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له باشوور نه‌ك نه‌بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئێران، ته‌نانه‌ت نه‌بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له‌ناو هه‌رێمی كوردستانیش. به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به بوونی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌یه به درێژایی 30 ساڵی رابردوو بنكه و باره‌گایان له‌ناو هه‌رێمی کوردستان هه‌بووه و چالاكیی سیاسی و رۆشنبیریان به‌رده‌وام بووه و پێویستی به‌وه نه‌بووه ئێران هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمی کوردستان بكات، ئه‌گه‌ر له‌و چالاكییانه به‌رده‌وام بن. له كاتێكیشدا كه ئێستا ئێران نزیك ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی ده‌ستی بگاته چه‌كی ئه‌تۆم، چی باكی به‌وه‌یه له كۆیه یان زڕگوێز، یا له هه‌ولێر و حاجی ئۆمه‌ران بنكه‌ی كۆمه‌ڵه و دیموكرات هه‌بن.
ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ورد بیر بكاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و له‌شكركێشییانه‌ی توركیا كردوونی و به‌رده‌وامییان هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری هاتنی سوپای ئێرانیش، هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی چی دۆخێكی نه‌خوازراو ده‌كاته‌وه؟ ئایا عیراق خاوه‌ن هیچ سه‌روه‌رییه‌ك نییه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه ته‌نانه‌ت په‌نا به‌رێته به‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، یا به‌شێكه له‌و پیلانه هه‌رێمایه‌تییه و ئامانج له قاڵبدانی كورده؟
هه‌ندێک لێكدانه‌وه هه‌بوون گوایه ئه‌وه‌ی له 16 ئۆكتۆبه‌ردا روویدا، لێكگه‌یشتنی ئێران و توركیایه بۆ سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی هه‌ژموونی نێوانیان به‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ر ئێران كه‌وتوون و به‌و پرۆسه‌یه به‌شه‌كه‌ی خۆی كۆنترۆڵكرد، ئه‌وه‌شی مابووه‌وه به‌شی توركیایه و توركیاش له‌و كاته‌وه به‌رده‌وام ژماره‌ی بنكه و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی زیاتر ده‌كات، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی گه‌یانده دوا خاڵی سنووری له پێنجوێن، ئێران و عیراقیش لێی بێده‌نگ بوون و جیهانیش چاوی له ئاستی داخستووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه دابه‌شكاری رۆڵی نێوانیان بووبێت، ئه‌ی كه‌واتا بۆچی ئێستا ئێرانیش ده‌یه‌وێ له‌شكركێشی بكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان؟ ئایا ئه‌وه‌ی توركیا چاوی تێبڕیوه له شنگال و كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا، به‌زاندنی سنووری هه‌ژموونی ئێرانه له ناوچه‌كه؟ بڕینی هیلالی شیعی و داخستنی رێگەكانی گه‌یشتنی ئێرانه به سووریا، یان پلانێكی گه‌وره‌تره دژ به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان؟
سه‌رباری بوونی ناكۆكییه ستراتیژییه‌كانی نێوان توركیا و ئێران و دابه‌شبوونیان به‌سه‌ر جه‌مسه‌ره‌كانی ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، پێده‌چێت به‌دوای خاڵی هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شدا بگه‌ڕێن له تێكچوونی هه‌رێمی كوردستان و نه‌هێشتنی ئومێد بۆ دروستبوونی قه‌واره‌یه‌كی كوردی له رۆژئاوای كوردستان. ئێمه نازانین گفتوگۆی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی چوار لایه‌نه‌ی (توركیا، سوریا، عیراق، ئێران) چی له‌باره‌ی كورده‌وه ده‌ڵێن، به‌ڵام به‌دووری نازانم ئێران و توركیا نیگه‌رانی ئه‌وه‌بن كه باڵاكردنی كورد و بوونه خاوه‌ن قه‌واره‌ی كوردی له باشوور و دروستكردنی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له رۆژئاوا كه به تێڕوانینی ئه‌وان ده‌رگای بۆ ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مەریكا و ئه‌وروپا كردووەته‌وه، ئۆباڵه‌كانی بخه‌نه سه‌ر عیراق و سوریا و پێیان وابێت ئه‌گه‌ر له‌ژێر هه‌ژموونی ئێران و توركیادا بمایان، ئه‌و دۆخانه بۆ كورد له عیراق و سوریا ره‌خساون دروست نه‌ده‌بوون و چاره‌سه‌ریش هه‌ر ئه‌وه‌یه كوردی ئه‌م دوو پارچه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌شكرا ده‌ستكاری سنووری ئیداری و جوگرافیا بكرێت و بلكێندرێن به ئێران و توركیاوه، ئه‌وه هه‌ژموونی سیاسی و سه‌ربازی توركیا و ئێران به‌سه‌ریاندا زاڵبكرێت. بێده‌نگیی عیراق و سوریا له به‌زاندنی سنوور و پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی وڵاته‌كانیان جگه له‌وه هیچی دیکەی لێناخوێندرێته‌وه.
گۆڕینی هه‌ڵوێستی ئێرانیش له‌و سه‌ره‌تاییانه‌وه كه هاوكاری حزبه‌كانی باشوور بوو، بۆ ئێستا كه هه‌ڕه‌شه‌ی هێنانی هێزی سه‌ربازی ده‌كات بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، هه‌ر ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه توركیا و ئێران رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئیداره‌دانی ئه‌م قۆناغه‌ی كورد. به‌دوور نازانرێ مه‌به‌ستیان بێت جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان. دیموكرات و كۆمه‌ڵه له هه‌رێمی کوردستانن، په‌كه‌كه له هه‌رێمی کوردستانه و ره‌نگه له داهاتوودا كار بۆ ئه‌وه‌ش بكه‌ن په‌یه‌ده‌ش بێننه هه‌رێمی کوردستان. ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت شه‌ڕ و ناكۆكی ده‌خه‌نه نێوان هێزه كوردییه‌كانه‌وه و نه‌شتوانن ئه‌و ئامانجه به‌دی بهێنن، ئه‌وه به له‌شكركێشی و هێزی سه‌ربازی خۆیان هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه شوێنی پاكتاوكردنی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه روونه‌دات، پێویسته عاقڵمه‌ندانی كورد بیر و ته‌گبیری وردیان هه‌بێت.
خ.غ