کوردستانی

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی حکومەت دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی حکومەت دەکات
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات سەبارەت بە نزیکەی ھەشت ھەزار خێزان لە بازاڕی داون تاون و نیشتیمان لە شاری هەولێر.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پەیامێک ئاراستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە تیادا هاتووە "نزیکەی ھەشت ھەزار خێزان لە بازاڕی داون تاون و نیشتیمان بۆ بەرژەوەندیی کۆمپانیاکەی نزار حەنا زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار زیانیان کردووە و ئێستاش بەشێکی زۆریان ھەر دوکانەکەیان داخستووە و دەبێت مانگانەش کرێ بدەن و ھەر رۆژە و بەناوێک ھەڕەشەیان لێدەکرێت، بڕیاربوو لە ناوجەرگەی ھەولێردا بازاڕی نیشتیمان و داون تاون دروستبکرێت، بازاڕێکی مۆدێرن و ھاوچەرخ، ھەزاران ھاوڵاتیی ھەولێر موڵکیان فرۆشتوو چوون دوکانیان کڕی، بەڵام پرۆژەکە تەواونەکرا".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بازاڕی داون تاون خەڵک خۆی دوکانەکانی تەواوکرد، بڕیاربوو تاوەکو پرۆژەکە  تەواو نەکرێت کرێ وەرنەگرێت، پرۆژە تەواو نەکرا، شوێنێ دوکانەکان زۆربەیان ھەر ناتواندرێت بکرێنەوە، دەبێت مانگانەش کرێ بدرێت، ئەمە بۆ بازاڕی نیشتیمانیش راستە، واتە کەسێک دوکانێکی کڕیوەو خۆی تەواوی کردوە، بەھۆی خراپی شوێنەکەی و تەواونەکردنی پرۆژەکەی ناتوانێت دوکانەکە بکاتەوە، دەبێت ھەموو مانگێکیش  نزیکەی 500 ھەزار دیننا بۆ سەرەوە بدات( کەرێ بە پێی ڕووبەر وەردەگیرێت) (ڤیدۆکە ببینە) ئەگەرنا دوکانەکەیان لێوەردەگیرێتەوە! ئەمە بۆ بازاڕی نیشتیمانیش راستە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ھاوڵاتی ھەیە 500 ھەزار دۆلار زیانی بەرکەوتوەو مایەپوچ بوە، شوێنێ دوکانەکەی بە کەڵکی کردنەوە نایەت و بووە بە زەبڵخانە، بەڵام دەبێت مانگانە کرێ بدات!! ھەر ڕۆژێک بەناوی بەرپرسێکەوە ھەڕەشە لە خەڵکی کاسبی ئەم بازاڕە دەکرێت".

ئەوەشی باسکردووە "کۆمپانیا بە بەھای سەدان ملیۆن دۆلار لە نایابترین شوێنی ھەولێر زەوی پێدراوە، نەیتوانیوە پرۆژەکەی تەواو بکات بووە بۆ زیان بۆ ھەزاران خێزان، بۆیە داواکارم لیژنەیەکی پسپۆڕ لێکۆڵینەوە لەم پرۆژە بکات و بڕیارێکی دادپەروەرانە بدات و ھەزاران خێزان و خەڵکی کاسب چاوەڕێی بڕیارێکی دادپەروەرانەن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە