کوردستانی

سلێمانی؛ دوو کەس بە تۆمەتی دزینی کێبڵی کارەبا دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ دوو کەس بە تۆمەتی دزینی کێبڵی کارەبا دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی دزینی کێبڵی کارەبا دەستگیرکرد، کە ویستویانە مسی ناو کێبڵەکە دەربکەن و بیفرۆشنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی بەرزنجەی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق زانیاریی پێگەیشت كە دوو كەس زیاد لە 130 مەتر كێبڵی كارەبایان پێیە و خەریكی دەرهێنانی مسی ناو كێبڵەكەن بە نیازی فرۆشتنەوەی، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا بەهاوكاری ئاسایشی سروچك هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر سەرجەم كێبڵە دزراوەكەدا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە .

باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (م ، ن ، ب – لەدایكبوی 1999 ) و (ر ، ف ، ع – لەدایكبوی 2001 ) دانیشتوی شاری كەركوك، پیشەیان كرێكار لە كۆمپانییەكی بەستنی پێوەری زیرەك لەپارێزگای هەڵەبجە، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

ئەوەشی خستووتەڕوو، تۆمەتباران سەرجەم كێبڵەكانیان لە پارێزگای هەڵەبجە بردوە و هێناویانە بۆناحیەی بەرزنجە بەمەبەستی دەرهێنانی مسەكەی  و ساغكردنەوەی لە بازاڕەكاندا .

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن