تەندروستی

سوودە سەرسوڕهێنەراکانی هێلکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە سەرسوڕهێنەراکانی هێلکە
مەودا میدیا-

هێلکە یەکێکە لە خواردنە بەسوودەکان و پێویستە هەوڵبدەین هەفتانە چەندجارێک بیخۆین.

سوودەکانی خواردنی هێلکە چین؟

1- هێلکەیەکی قەبارە مامناوەند بڕێکی زۆر وزەی تێدایە، نزیکەی شەش گرام پڕۆتین و بەهۆی ئەوەی ڤیتامین سی تێدانییە باشترە لەگەڵ کوپێک شەربەتی پڕتەقاڵ بخورێت لەکاتی نانی بەیانیدا.

2- هێلکە بڕێکی زۆر ئاسنی تێدایە، کە دەبێتە هۆی گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ خوێن، لەگەڵ چەندین جۆر کانزای گرنگ، ئەوەی گرنگە لێرەدا ئەوەیە ئەو ئاسنەی لە هێلکەدا هەیە ئاسانتر دەمژرێت وەک لە مژینی ئاسن لە پێکهاتەکانی دیکە.

3- خواردنی هێلکە بڕێکی باش ڤیتامینی تێدایە وەک ڤیتامین دی و بی6 و بی12، لەهەمانکاتدا دەوڵەمەندە بە ماددەی سیلینیوم و کانزا و مس، بەڵام زیانێکی زەردێنەی هێلکە ئەوەیە بڕێکی زۆر کالۆری و چەوری تێدایە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ.

4- دەتوانیت بە خواردنی هێلکە کێشی لەشت دابەزێنیت، بەمەرجێک بەکوڵاوی بیخۆیت، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر بە تێری دەتهێڵێتەوە و درەنگ برسی دەبیت.

5- هێلکە کاریگەری ئیجابی لەسەر مێشک هەیە، بەهۆی ئەوەی مادەی کولینی تێدایە، بەرپرسە لە باشکردنی یادگای مێشک و بەسوودە بۆ خانمانی دووگیان، بۆ ئەوەی رۆژانە رێژەی %28 کولین بگات بەلەشی.

6- یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان ئەوەیە، هێلکە دەبێتە هۆی باشبوونی ئاستی بینینی چاو، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی بەرەو تەمەن رۆیشتوون.

7- یارمەتی ئێسک و ماسولکەکان دەدات، ئەگەر بەشێوەیەکی رێک بخورێت و رێگە لە پوکانەوەی دەگرێت.

8- بەشێک لەو مادانەی لە هێلکەدا هەیە، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی قژ و نینۆک، چونکە بڕێکی زۆر کانزا و ڤیتامین تێدایە.

 ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب