تەندروستی

پێنج جۆر ئازاری پشت مانای هەوکردنی ئێسک و ماسولکەکانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج جۆر ئازاری پشت مانای هەوکردنی ئێسک و ماسولکەکانە
مەودا میدیا-

ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر تووشی پشتئێشە بوویت مەرجنیە بەهۆی ماندووبوونەوە بێت، هەڵگرتنی قورسای زۆر یاخود لەپێکردنی پێڵاوی بنبەرزەوە بێت.

 پێنج نیشانە ئاگادارکردنەوەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لە راستیدا پشتئێشەکە دەکرێت پوکانەوەی ئێسک یاخود هەوکردنی جومگەکان بێت:

1- پشت ئێشەی بەیانیان
ئەگەر لە یەکەم ساتی لەخەو هەستانی بەیانیدا هەستت بەپشتئێشە کرد، ئەوا رەنگە ئەو ئازارە بەهۆی هەوکردنی جومگەکانتەوە بێت، دکتۆر مارک میخایل دەلێت "کاتێک هەوکردنەکە دروستدەبێت، ئەوەی ئازارت دەدات ئەو گۆڕانانە نییە کە لە جومگەکانتدا دروست دەبێت بەڵکو ئازاری دەمارەکانی پشتە، ئەم ئازارە دەکرێت بە هۆی ئینزلاقی پشتەوەبێت، کە دەردەپەرێتە دەرەوە و بەر دەمارەکانی پشتت دەکەوێت لە نزیک درکە پەتکەوە.

2- ئازار لە بەشەکانی تری لەشدا

کاتێک هەوکردنی جومگەکانی بڕبرەی پشت تەشەنە دەسێنێت، بڕبڕە تووشی داخوران دەبێت و دەمار و درکە پەتک دەگوشێت، بەهۆی ئەوەی دەمارەکان لە پشتەوە بەستراونەتەوە بە تەواوی بەشەکانی دیکەی لەشەوە، بەو هۆیەوە شەکەتی، کرژبوون و ئازارێکی زۆر لە قاچ، لاق و کەمەردا درووست دەبێت، دەرئەنجام ماسولکەکانت بێهێز و لاواز دەبێت.

3- رەقبوونی زیاتری بڕبڕە
پزیشکێک بەناوی ژایبالان دەلێت"تەنانەت ئەگەر هەست بە ئازاریش نەکەیت، ئەوا رەنگە لە بەیانیاندا بڕبرەکانی پشتت تووشی رەقبوون ببێت" بەگشتی رەنگە ئەم رەقبوونە بە رۆشتنێکی کەمی دوای خەوی بەیانیان نەمێنێت، بەڵام لەشەودا هەست بە هەمان ئازار دەکەیت، چونکە جومگەکان لە شەودا یان لە کاتی پشوودا دێنەوە یەک، چەمانەوەی پشت لە کاتی رەقبوونی جومگەکاندا دەکرێت ئازار بە پشتت بگەیەنێت و دواتر ئەم ئازارە دەگوازرێتەوە بۆ شان و مل و پەلەکان. 

4- ئازارەکە تەشەنە دەسێنێت
هەست کردن بە ئازار لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆرێت، بەپێی رێنمایی پزیشکیەکان ئەگەر لە ماوەی 4-6 هەفتەدا ئازارەکە نەڕەوویەوە، ئەوا واباشترە سەردانی پزیشک بکەیت بەرلەوەی هەوکردنی جومگەکانت زیاد بکات.

5- پشتئێشەی شەوان
ئەگەر بەهۆی ئازاری بەردەوامی پشتەوە  خەوت لێنەکەوت، مانای وایە کە هەوکردنی جومگەکانت زۆرە تەشەنەی کردووە، رەنگە ببێتە هۆی پوکانەوەی ئێسکەکانت، هەربۆیە واباشترە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکەیت بۆ وەرگرتنی رێنمایی پێویست و خۆپاراستن لە تەشەنەکردنی هەوکردنەکە.

ر. ر



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب