عیراقی

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى بە فەرمی لێکۆڵینەوە لە ئاڵوگۆڕی هاوسەران و چەند پرسێکی دیکە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى بە فەرمی لێکۆڵینەوە لە ئاڵوگۆڕی هاوسەران و چەند پرسێکی دیکە دەکات
مەودا میدیا-

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عیراق رایگەیاند، لێژنەیەکیان پێکهێناوە پێکهێنانى بۆ لێکۆڵینەوە لەحاڵەتەکانى ئاڵوگۆڕى هاوسەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بانگەشەکان لەو بارەیەوە.  
     
 ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئەیلولی 2021 لە بەیاننامەیەکدا کە ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عیراق بڵاویکردەوە تێیدا هاتووە "پێکهێنانى ئەو لیژنەیە لەسەر داوایەک بووە کە لەلایەن سەعد مەعن، سەرۆکى شانەى راگەیاندنى ئەمنییەوە بەرزکراوەتەوە دواى ئەوەى تێبینى چەند حاڵەتێکى لەو شێوەیە کراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە دژى بەها کۆمەڵایەتى و ئەخلاقییەکانە".  
  
ئەوەشی خستووتەڕوو "حاڵەتەکان بریتین لە بانگەشەکردن بۆ ئاڵوگۆڕى هاوسەر، هاندانى بێدینى، لەشفرۆشى، برەودان بەو بیرۆکانەى کە لەگەڵ بنەما نەگۆڕەکانى ئیسلام ناگونجێن کە لەدەستوردا جێگیرکراون و تێیدا جەخت لە ناسنامەى ئیسلامى و ئاینى ئیسلام وەک ئاینى فەرمى دەوڵەت کراوەتەوە". 

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان