عیراقی

بۆ ماوەی سێ رۆژ لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی هەرێم و عیراق گەشتەکان رادەگیرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ماوەی سێ رۆژ لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی هەرێم و عیراق گەشتەکان رادەگیرێن
مەودا میدیا-

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراقی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ ماوەی سێ رۆژ گەشتەکانیان رابگرن.

لە راگەیەندراوێکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراقی رایگەیاند "گه‌شتیاران و سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی گشتی له‌ عیراق ئاگادار دەکەینەوە كه‌ سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق (به‌غدا، هه‌ولێر، نه‌جه‌ف، سلێمانی و به‌سڕه‌) بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ داده‌خرێن".

ئاماژە بەوەشکراوە " بڕیاره‌كه‌ له‌ كاتژمێر 9:00ی شه‌وی رۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 2021 تا كاتژمێر 6:00ی به‌یانی رۆژی 11ی تشرینی یەکەمی 2021  جێبه‌جێ ده‌كرێت".

جێگای ئاماژەیە، داخستنی فڕۆکەخانەکان و راگرتنی گەشتەکان پەیوەندیی بە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە هەیە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان