عیراقی

چەند پۆلیسێک دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر کچێکی هەرزەکار

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند پۆلیسێک دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر کچێکی هەرزەکار
مەودا میدیا-

کچێکی هەرزەکار لە یەکێک لە گوندەکانی ناحیەی رەشاد کە بارەگایەکی پۆلیسی فیدراڵی عیراقی لێبووە لەکاتی ئاژەڵ لەوەڕاندندا، لەلایەن دوو پۆلیسەوە دەیبەنە ناو خاڵێکی پاسەوانێتی و دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەری.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان، دوای بیستنی ئەو هەواڵە برا و ئامۆزاکانی ئەو کچە کە شەش کەس بوون هێرشیان کردووەتەوە سەر بارەگاکە، چەکدارەکان کاتێک چوونەتە ناو بارەگاکەوە و هەر نۆ کارمەندەکەیان لەناو خەودا گرتووە، ئەو چوار پۆلیسە ناسراونەتەوە کە دەستدرێژیەکەیان ئەنجامداوە بۆیە جیاکراونەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو کەسەی دەستدرێژەکەیان ئەنجامداوە سەربڕاون و ئەندامی نێرینەشیان لێکراوەتەوە، دوو کەسەکەی دیکەش کە تاوانەکەیان پەردەپۆشکردووە بە بەرد سەریان تەقێندراوە.

سەرەتا چەکدارەکان نەیانویستووە پێنج کارمەندەکەی دیکە بکوژن، بەڵام دواتر دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووەو یەکێکیان دەستڕێژی گولـلەی لێکردوون و ئەوانیشی کوشتووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان