عیراقی
لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ لەم رۆژەدا روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منى تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایدەگەیەنێت لە رۆژی هەڵبژاردندا تەنها دەنگدەران بۆیان هەیە هاتوچۆ بکەن، ئاماژەی بەوەشکردووە لەو رۆژەدا سه‌رجه‌م مۆڵ و بازاڕه گه‌وره‌كان داده‌خرێن.

ئەمڕۆ ھەینی 1ی تشرینی یەكەم 2021، لیژنه‌ى باڵاى ئه‌منى تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق رایگه‌یاند "بڕیارى كۆتایی له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ دراوه و هاتوچۆ ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت بچنه بنكه‌كانى ده‌نگدان ده‌نگ بده‌ن".
ئاماژە بەوەشکراوە "قەدەغەی هاتوچۆی نیوەی جێبەجێ دەکرێت و لە رۆژی دەنگداندا سه‌رجه‌م مۆڵ و بازاڕه گه‌وره‌كان داده‌خرێن و هه‌موو گردبونه‌وه‌یه‌كى هاووڵاتیان قه‌ده‌غه ده‌كرێت".
جێگای ئاماژەیە، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراقی بڕیاریداوە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق (به‌غدا، هه‌ولێر، نه‌جه‌ف، سلێمانی و به‌سڕه) گەشتەکان رابگیرێت.

س،ر