تەندروستی

شەش سوودە زێڕێنەکەی سیر

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش سوودە زێڕێنەکەی سیر
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پسپۆڕانی بواری تەندروستی سیر بە "گەنجینەی سوودەکان" ناو دەبەن، چونکە سیر یەکێکە لەو خواردنانەی سوودێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤەکان دەگەیەنێت، زۆر کەسیش ئارەزووی خواردنی سیر دەکات.

رۆژنامەی تایمزی هیندستانی ئاماژەی بە چەند سوودێکی گرنگی سیر کردووە، ئەوانیش:

1- سیر چارەسەری کێشەکانی گەدە دەکات و بۆ تەندروستی دڵ باشە بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانرێت بە یانیان بە گەدەی بەتاڵ یەک پارچە سیر لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین بخۆیت، دەشتوانیت بڕێک ئاوی لەگەڵ بخۆیتەوە.

2- چارەسەرێکی باشە بە نەهێشتینی زیپکە، دەتوانیت سیرەکە کەرت بکەیت و بیدەیت لەو شوێنەی پێستت کە تووشی زیپکە بووە، چونکە سیر بەکتریا لەناو دەبات و هەوکردن کەم دەکاتەوە.

3- سیر چارەسەری پەتا وەرزییەکان دەکات کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە تووشمان دەبێت، دەتوانیت سیر و مێخەک بۆ ماوەی پێنج خولەک پێکەوە بکوڵێنیت و دواتر بیپاڵێویت و کەمێک هەنگوینی بۆ زیاد بکەیت و بە گەرمی بیخۆیتەوە.

4- سیر بۆ نەهێشتنی کڕێشی قژ سوودی هەیە و دەتوانیت چەند دەنکە سیرێک ورد بکەیت و لەگەڵ هەنگوین تێکەڵی بکەیت، دواتر بۆ ماوەی 15 خولەک بیدەی لە پێستی سەرت، پاشان بە شامپۆ قژت بشۆیت.

5- سوودێکی دیکەی سیر ئەوەیە یارمەتی دەر دەبێت بە نەهێشتنی مێشوولە لە ماڵەکاندا، دەتوانیت شەش بۆ هەشت دەنک سیر لە ئاودا بکوڵێنیت، دوای ساردبوونەوە بیپرژێنت بە ماڵەکەدا.

6- سیر هاوکار دەبێت لە زوو چاکبوونەوەی برین، دەتوانیت سیرەکە لەت بکەیت و بیدەیەت لە شوێنی برینەکە، ئەمەش هاوکار دەبێت لە چاکبوونەوەی برینەکە و لابردنی شوێنەواری برینەکە بەشێوەیەکی سروشتی.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب