راپۆرت

مەحمود سەنگاوی: کورد پێشتر ئایندەی باشی نەبووە تائێستا هەیبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەحمود سەنگاوی: کورد پێشتر ئایندەی باشی نەبووە تائێستا هەیبێت
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

کورد لە حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی لە دوای پرۆسەی ئازادیی عیراق لە 2003 وە نەیتوانیوە دەستکەوتێکی باش بەدەستبهێنێت لەئێستاشدا کورد لە خۆئامادەکردندایە بۆ ئەوەی بە هێزێکی نوێو  کۆمەڵێک داواکارییەوە بچێتە ئەو حکومەتەی کە وابڕیارە محەمەد عەلاوی بۆ پێکیبهێنێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان پێیوایە ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەوێتە سەر یەکهەڵوێستی کورد و ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ئاماژە بەوەدەکات هێشتا زووە قسە لەسەر ئەو حکومەتە بکرێت.

مەحمود سەنگاوی، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەبارەت بەوەی کورد هیچ پرۆژەیەکی دەبێت بۆ حکومەتەی محەمەد عەلاوی کە بڕیارە پێکیبهێنێت بە مەودا میدیای دەڵێت "ئاگاداری هیچ نیم داواکاری یان پرۆژەیەک هەبووبێت، بەشداری هیچ دانێشتنێکم نەکردووە سەبارەت بەو بابەتە".

 تریشەوە نوری حەمەعەلی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هێشتا زووە قسە لەسەر ئەو حکومەتە بکرێت کە لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە متمانەی پینەدراوە".

مەحمود سەنگاوی دەربارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەشڵێت "پێموایە ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەوێتە سەر یەک هەڵوێستی کورد".

رێبوار حەمد، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان سەبارەت بە پێگەی کورد لە کابینەی داهاتووی حکومەتی نوێی عیراق بۆ مەودا میدیا وتی "کورد پێکهاتەیەکە ناتوانرێت پەراوێز بخرێت و کەموکوڕییەکانی کورد پەیوەستە بە خۆیەوە".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان باس لەوەشدەکات "کورد بە حەیاتی ئایندەی باشی هەبووە؟ تائێستا هەیبێت".

وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان دەشڵێت "هەوڵێک هەیە بۆ کۆبوونەوەی لایەنە کوردییەکان بۆ ئامادەکردنی پرۆژەیەک بۆ بەشداریکردن لە حکومەتەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان