عیراقی
مستەفا کازمی بۆچی هەڵبژاردنی ئەمجارەی عیراق بە جیاواز ناودەبات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت هاوڵاتییان دەتوانن بە ئازادە دەنگ بەدەن، ئاماژەی بەوەشکرد لەبەردەم هاوڵاتییاندا هیچ رێگرییەک نییە بۆ هەڵبژاردنی ئەو کاندیدەی کە بە باشی دەزانن و دەیانەوێت دەنگی پێدەن.

مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عیراق لەگەڵ کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عیراق لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە کۆبووەوە لە میانەی کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند " هاوڵاتییان دەتوانن بە ئازادە دەنگ بەدەن، هەروەها هیچ رێگرییەک نییە بۆ هەڵبژاردنی ئەو کاندیدەی کە بە باشی دەزانن و دەیانەوێت دەنگی پێدەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە، چونکە لە ساڵی 2003وە تائێستا ئەمە یەکەمین هەڵبژاردنە کە سەرۆک وەزیران خۆی کاندید نەکردووە، بۆیە ئەمەش هۆکارە بۆ نەبوونی فشار لەسەر کۆمسیۆن".
بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2021 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش سەرجەم ئامادەکارییەکانی کردووە.

س،ر