عیراقی
کۆمسیۆن: هەر هاوڵاتییەک کارتی دەنگدانەکەی کێشەی هەبێت و نوێ نەکرابێتەوە مافی دەنگدانی نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت هیچ کارتێکی دەنگدان نابێت تا کاتی بەسەرچوونی نوێ بکرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد هەر هاوڵاتییەک کارتەکەی کێشەی هەبێت و نوێ نەکرابێتەوە مافی ئەوەی نییە بەشداری هەڵبژاردن بکات.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لەبارەی نوێکردنەوەی داتای کارتی دەنگدان بە ئاژانسی هەواڵی سۆمەریە نیوزی راگەیاندووە "هیچ هاوڵاتییەک ناتوانێت داتای کارتی دەنگدان نوێ بکاتەوە، لەکاتێکدا نەبێت کە راپۆرتی مردن یان هەڵە هەبێت لە کارتی پێشوودا".
ئاماژەی بەوەشکرد "هیچ کارتێکی دەنگدان نابێت تا کاتی بەسەرچوونی نوێ بکرێتەوە، مەگەر کارتەکە هەڵەی تیادا بێت ئەو کاتە دەتوانرێت هەڵەکە چاکبکرێت و نوێ بکرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "هەر هاوڵاتییەک کارتەکەی کێشەی هەبێت و نوێ نەکرابێتەوە مافی ئەوەی نییە بەشداری هەڵبژاردن بکات، هەروەها دوا کاتیش بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان 5ی تشرینی یەکەمی 2021 دەبێت, دواتر سەرجەمی کارتەکان لە فەرمانگەکانی هەڵبژاردن بەپشتیوانی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردن دەکشێنەوە و دەنێردرێنە مەکتەبی نیشتمانی".
س،ر