تەندروستی

مریشک کێشی چەند بێت تەندروستە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


مریشک کێشی چەند بێت تەندروستە؟
مەودا میدیا-

ئەندازیارێکی خۆراک رێنمایی هاوڵاتییان دەکات کە ئەو مریشکانە بۆ خواردن بەکاربهێنن کە کێشەکەیان کەمە و دەڵێت "بە پێی توێژینەوەکان دەرکەووتووە زیادبوونی کێشی مریشک دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پرۆتین و کانزاکان و ڤایتامینەکان تێیدا".
  
لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک سەبارەت بە خواردنی گۆشتی مریشک کە یەکێکە لە خۆراکە باوەکان رایدەگەیەنێت "وەک زانراوە مریشک بە سەرچاوەیەکی گرنگی مادە خۆراکییەکان دادەنرێت کە بەهایەکی خۆراکی بەرزی هەیە و رێژەیەکی زۆر باش پرۆتین و کانزاکان و ڤایتامین و چەوری تێدایە کە بەیەکێک لە پێداویستی یە سەرەکییەکانی مرۆڤ دادەنرێت بە بەراورد بە هەندێک لەبەرهەمە ئاژەڵییەکان تەندروست و سەلامەتترە".  
  
ئاماژەی بەوەشکردووە "بە پێی توێژینەوەکان دەرکەووتووە زیادبوونی کێشی مریشک دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پرۆتین و کانزاکان و ڤایتامینەکان لەبەرامبەردا دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی چەوری لە ژێر پێست و دەوری ئەندامەکانی مریشک ، هەتا کێشی مریشک زیاد بکات گۆشت و چەوری یەکەی ئاسان هەرس ناکرێت ئەمەش هۆکارە بۆ نیشتنی چەوری یەکە لە ناو بۆری یەکانی خوێن و زیادبوونی کۆلستڕۆڵ و ترای گلیسراید لە خوێندا  سەرەڕای ئەوەی بەشێکی زۆری چەوری مریشک مادەی زیانبەخشی تێدا دەنیشێت وەک ئەنتی بایۆتیک و هۆرمۆنات و دژەمێرووەکان ( مبیدات ) کە ئەم مادانەش دەگوێزرێتەوە بۆ لەشی مرۆڤ کە هۆکارە بۆ توشبوون بە چەندین نەخۆشی".

دەشڵێت "بە پێچەوانەوە هەتا کێشی مریشک کەم بێت رێژەی پرۆتین و کانزاکان و ڤایتامینەکان زۆرترە بە بەراورد بە چەوری ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی یەکانی دڵ و پەستانی خوێن و بەرزی چەوری خوێن کەم دەکات و بە پێی توێژینەوەکان مریشک تا کێشی کەمتر بێت بەهای خۆراکی بەرزترە و لەڕووی تەندروستی یەوە سەلامەتترە".  
  
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب