کوردستانی
کچێکی تەمەن 21 ساڵ بە رووداوێکی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر شەقامی 120مەتری نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کچێکی تەمەن21ساڵ بەهۆی رووداوی شێلانەوە گیانی لەدەستدا.
فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2021 لەسەر شەقامی 120مەتری نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کچێکی تەمەن21ساڵ لەکاتی پەڕینەوە لە شەقام تووشی شێلان بوو لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا".
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وتی "لێکۆلینەوە سەرەتاییەکانیش لە رووداوەکە وانیشان دەدەن کە رووداوەکە خۆکوشتن بێت زیاتر وەک لەوەی رووداوی شێلان بێت".

س،ر
بیروڕا